یانەی ریاڵ مەدرید بڕیارێکی سەرسوڕهێنەری دا دوای مۆرکردنی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ رودیگەری بەرگریکاری ئەڵمانی و ئاوریلیان چوامینی یاریزانی فەرەنسی.
ڕیاڵ دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی بەخۆڕایی رودیگەری خستە نێو یاریگا، هاوکات ئەویش چوامینی لە مۆناکۆ واژۆ کرد.
ئیدارەی یانەکە بڕیاریدا دامەزراندنی یاریزانی نوێ زیاتر بۆ وەرزی داهاتوو رابگرێت، تاوەکو یەکلاییکردنەوەی داهاتووی بەشێک لە یاریزانان وەک مارکۆ ئەسینسیۆ، دانی سیبالۆس، لۆکا یۆڤیچ و ماریانۆ دیاز.
یانەی ریاڵ مەدرید راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە هێڵی بەرگری و هێڵی ناوەڕاستی بەهێزتر کرد و نەیتوانی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی بخاتە نێو یاریگاکانەوە، تاوەکو لە مانگی تەمموزدا بڕیاری زیاتر بدرێت.
دوای ڕۆیشتنی مارسێلۆی بەڕازیلی و ئیسکۆی ئیسپانی و گاریس بەیڵی وێڵزی، ئیدارەی مەدرید بە خێرایی هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی ڕودیگەر و چوامینی بگوازێتەوە.
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی پاڵەوانی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پرۆگرامی ئێل چیرینگویتۆ وتی: ئێستا وەستاوین، چونکە هیچ بوارێک نییە بۆ وەرگرتنی یاریزانی زیاتر.
پێرێز دەشڵێت: لە مانگەکانی تەمموز و ئابدا هەموو کارەکانمان لەبەردەمدایە و دەبێت بزانین چی بەسەر هەندێک لەو یاریزانانەدا دێت کە ڕەنگە تیپەکە بەجێبهێڵن.
پێشبینی دەکرێت دوو یاریزانی تیپەکە جێبهێڵن کە بریتین لە لوکا یۆڤیچ و ماریانۆ دیاز و ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی هێڵی پێشەوەی شاهانە.
سەرەڕای کەمی بەشداریکردنی یاریزانان، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی لە هەندێک یاریدا حسابی بۆ ئەوان دەکرد بۆ ئەوەی کەریم بنزیما پشوو بدات یان ئەگەر یاریزانە فەرەنسییەکە پێکان هەبوو، لە شوێنی خۆیدا هەریەکێک لە یاریزانەکان بگۆڕێت.
ئه‌و دوو یاریزانه‌ له‌ بژارده‌کان ده‌کۆڵنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌رچوون له‌ ریال مه‌درید.
لەم حاڵەتەدا خاوەنی نازناوی لالیگا سێ بژاردەی لەبەردەستە: یان مانەوەی بۆرخا لە مایۆرال، بەرزکردنەوەی هێرشبەری یەدەگ خوانمی لاتاسا، یان بەرەو بازاڕی گواستنەوەکان بە دوای هێرشبەرێکی دیکەدا.