تیری هێنری ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسناڵ و بەرشلۆنەو هەڵبژاردەی فەرەنسی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ئەمساڵ كەریم بنزیمای هاونیشتیمانی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگ بردەوە.

 بێنزیما باشترین وەرزی ژیانی وەرزشی بەڕێكرد و بەشێكی گرنگ بوو لە گەشتەكەی لۆس بلانكۆس بۆ یاری كۆتایی، دواتریش بە گۆڵێكی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یارییەكەی رۆژی شەممە بەرامبەر لیڤەرپووڵ نازناوەكەی بەدەستهێنا.

 هێنری لە لێدوانەكانیدا بۆ “سی بی ئێس سپۆرت” وتی: “تەنها دەمەوێت شتێك بە فەرەنسا فوتبۆڵ بڵێم (ئەو گۆڤارەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەبەخشێت) یان بەو كەسانەی دەنگ دەدەن. دەنگدان دابخەن، بنزیما بردییەوە. بای”.

 هەرچەندە بنزیما لە یاریی كۆتاییدا گۆڵی نەكرد، بەڵام لە 12 یاریدا لە پاڵەوانێتی ئەوروپا 15 گۆڵی تۆماركرد و بەو هۆیەشەوە خەڵاتی گۆڵكارانی بەدەستهێنا.

 بنزیما جگە لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ پێنجەم جار لە ژیانی وەرزشیدا، رۆڵی سەرەكی بینی لە سەركەوتنی ریاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیا لەم وەرزەدا.

 یاریزانە فەرەنسییەكە لەم وەرزەدا لە 46 یاریدا 44 گۆڵی سەرسوڕهێنەری تۆماركرد و لە لیستی گۆڵكارانی مێژوویی ریاڵ مەدریددا بۆ پلەی دووەم بەرزبووەوە.

 گۆڕانكاری لە یاساكان لە باڵۆن دۆری ئەمساڵدا ڕەنگە لە بەرژەوەندی بنزیما كار بكات، پێشتر خەڵاتەكە بەو یاریزانە دەدرا كە باشترین ئاستی لە ساڵێكی ساڵنامەییدا هەبووە، بەڵام دوای گفتوگۆیەكی زۆر لەسەر ئەم ماوەیە، ئێستا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت خەڵات بكرێت بە باشترین ئاستی وەرز.