لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 118 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ دووشهممه 21 ى 3 ى 2022، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 116 دۆلار و 80 سەنت و رۆژەکەی بە 115 دۆلار و 62 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ سێشهممهش 22 ى 3 ى 2022، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 2،91 رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بە 118 دۆلار و99 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمانکاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 112 دۆلار و94 سەنت فرۆشرا.
بڵاوبوونەوەی بانگەشەکان لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئابلۆقه خستنهسهر نەوتی رووسیا لەلایەن وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کاریگەری کردە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.










