نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات و تاوتوێی قۆناغی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی جه‌خت لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستووری كرایه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی کرد.

لەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات و تاوتوێی قۆناغی داهاتوو کرا، تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگی تەواو کردنی ئیستحقاقی دەستووری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

5ـی ئازار  2022

 

K24