دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 هێرشی سه‌رتاسه‌ری كرده سه‌ر ئۆكرانیا و زۆربه‌ی شاره‌كانی داگیركرد، لیتوانیا باری نائاسایی راگه‌یاند.
گیتاناس نووسیدا، سه‌رۆكی لیتوانیا دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه، مه‌رسوومێكی ده‌ركرد، تێیدا باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر باشوووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی دونباس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند و دەڵێ: رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت.
پوتن، داوای لە سەربازە ئۆکرانییەکان دەکات، چەک دابنێن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
K24










