خەبات:سولین سلێمان:- ئیڤێنتی خەڵاتی Kurdish oscar پرۆژەیەکی تازە و ناوازەیە لە بزاڤی سینەمای کوردیدا ھەوڵدەدات ساڵانە لە ئیڤێنتێکی زۆر جیاواز و نموونەیی کە پێشتر نەبووە خەڵات بەسەر فیلم دەرھێنەرە سینەماکارە کوردە سەرکەوتووەکان دابەشبکات لە رێگەی لێژنەیەکی 100 کەسیەوە لە 32 وڵات بریار لەسەر فیلمە سەرکەوتووەکان دەدرێت، پشتیوان عەبدوڵا بەرێوبەری kurdish oscar تایبەت بە خەبات زیاتر باسی وردەکاری ئەو پرۆژەیە دەکات و دەڵێت”ئەو ساڵ خولی یەکەم لە 30ئازار لە پایتەخت سازدەکرێت و ئەستێرەی سینەمایی کورد و عەرەب و بیانی تێدا ئامادە دەبن و ھەڵبەتە ئەو ئیڤێنتە دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەکادیمیای ھونەری زانستی ئەمریکی سازدەکرێت و ھەوڵێش دەدرێت جگە لەو خەڵاتە پاداشتی ماددیش بدرێت بە سەرکەوتووەکان.

* مەبەستی ئەو پرۆژەیە چییە؟
“مەبەست لەو پرۆژەیە ناساندنی فیلم و سینەمای کوردییە لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتی چونکە ناوی بەرھەمە سەرکەوتووەکان دەچێتە ئەکادیمیای سینەمای ئەمریکیەوە و ھەروەھا نزیکەی 75 دادوەر و لە 31 وڵات کورد نین ئەمە وادەکات سینەمای کورد لەسەر ئاستێکی جیھانی بناسرێت جگە لەمەش ئەو ئیڤێنتە و خەڵاتە ھاندانێکی گەورەی سینەماکارە گەنجەکانە بۆ برەودان بە کاروبەرھەمەکانیان و جۆرێک لە ھەڤرکی ھونەریش بەرەو ئاستی باشتر دروست دەکات.

پشتیوان عەبدوڵا بەرێوبەری kurdish oscar