شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند كە پەرلەمان بەبێ وەستان لە كارەكانی بەردەوام دەبێت.

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە كە كارەكانی پەرلەمانی عێراق بەبێ پەك كەوتن، بەردەوام دەبێت لە ئەركەكانی چاودێریكردن و یاسادانان، ئەگەرچی جارێ هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی لەئارادا نییە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆكایەتی كۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.

شاخەوان عەبدوڵا داواشی لە لایەنە سیاسییە نیشتمانییەكان و سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كردووە پەلە بكەن لە گەیشتنە ڕێككەوتنێك بۆ بەردەوامیدان بەپرۆسەی سیاسی.