سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا‌ بۆ ته‌رخانكردنی زیاتر له‌ 4 ملیار دینار بۆ ئه‌نجامدانی 68 پڕۆژه‌ له‌ پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كرده‌وه‌: لەچوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی (4,378,871,817) ملیار دینار.

ڕاشیگه‌یاند: دابینكردنی بڕی گوژمه‌كه‌ بە مەبەستی ئەنجامدانی (68) پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزارییه‌ لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گوژمەکە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک خەرج دەکرێت.