چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هێرشێکدا، 11 سەربازی عێراقیان کوشت.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21-1-2022، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای سریەی یەکەم لە فیرقەی یەکەمی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێم لە سنووری پارێزگای دیالە.
لە ئەنجامی هێرشەکەی چەکدارانی داعشدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 11 سەربازی عێراقی کوژراون و چەکدارە تیرۆریستەکانیش دوای هێرشەکە، هەڵاتوون.










