بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 21-1-2022، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووک و هەڵەبجە ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و لە دهۆکیش لە پەڵەهەورەوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی 22-1-2022، لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە ئاسمان لە ساماڵەوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە دهۆکیش نیمچەهەور دەبێت.