وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی سەبارەت بە ناردنی زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی جەخت لەسەر نووسراوێکی پێشووی وەزارەتەکە کراوەتەوە بۆ ناردنی فۆڕمی زانیاریی و داتا سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست.
لە نووسراوەکە هاتووە: “سەبارەت بە ئامار و داتای فەرمانبەرانی گرێبەست جەخت لەسەر گشتاندنی پێشوومان دەکەینەوە، دەبێت تاوەکوو 20ی12ی2021، بگاتە دەستمان، تا ئەو کاتە بەدەستمان نەگات ئەوە پێشینەی بەردەوام و بەردەست ڕادەگیرێت”.
پێشووتر لە 9/11/2021، وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار کرابوونەوە بە زووترین کات فۆڕمی زانیاری داتای فەرمانبەرانی گرێبەستیان بۆ ڕەوانە بکەنەوە.
فۆڕمەکە کۆمەڵێک زانیاری لەسەر گرێبەستەکان و مووچەی ئێستایان و گۆرانکارییەکانی دوای بە هەمیشەیی کردنیانی لەخۆ گرتووە.











