سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ده‌نگۆی هێرش و په‌لاماری مووشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه ره‌ت كرده‌وه.
سەرچاوەیەك رايگەیاند سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه له كاتی خۆیاندا ده‌كرێن و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كه دروست نه‌بووه.
جێی باسە هه‌ندێك سایت و په‌یجی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌نگۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، گوایه په‌لاماری مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه رێڕه‌وی گه‌شته‌كانیان گۆڕیوه، سه‌رچاوه‌كە ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو وه‌سف كرد.










