پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى ڕێكخراوى WFP له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست کرد
سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 2021.9.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پیشوازی لە خاتوو (كۆرنى فلیچه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى ڕێكخراوى WFP له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شاندێکی یاوەریكرد.
لە دیدارەکەدا، کە خاتوو سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری EJCC-پارێزگای هەولێر ئامادە بوو، دوای ئەوەی گفتوگۆ لەڕەوشی ئاوارە و پەنابەرەکان و دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەمپەکان کرا، هەردولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان پارێزگای هەولێر و ڕێكخراوى WFP کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە رێكخراوی ناوبراو كرد بۆ هەموو ئەم هەماهەنگی و هاوكارییەی له‌ماوه‌ى ڕابردوودا لەگەڵ پارێزگای هەولێر ئەنجامیانداوە. لەلایەن خۆیەوە به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى ڕێكخراوى WFP له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، خۆشحاڵیی خۆی بەم دیدارە دووپاتكردەوە و ئامادەیی رێكخراوەكەشیان بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.