به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، پێنج تۆمه‌تبار به‌هۆى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/9/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “له چه‌ند چالاكییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، توانییان پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر 45 گرام كریستاڵ، 26 گرام جامایكا، 15 گرام هیرۆین، 168 دانه حه‌بى هۆشبه‌رى B2 و 20 دانه حه‌بى كڵۆنازپام گیرا”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ى به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه كراون.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌مڕۆ نۆ تۆمه‌تبار له دادگای کەتنی هەولێر بەهۆى بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون.














