لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌به‌شداری 9 (نۆ) وڵات ئه‌نجامدرا و راگه‌یه‌ندراوێكیشی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاد، ناوچه‌كه روبه‌ڕوی چه‌ندین ئاڵنگاریی ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به هامه‌هه‌نگی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتاندا هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی به به‌شداری 9 وڵات ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چو، له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجامدانی لوتكه‌كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق پشت به سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ و یه‌كسان بۆ هاریكاری ئه‌رێنی ده‌به‌ستێت له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیدا.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئاماده‌بوانی لوتكه‌ی به‌غدا جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك كه نوێنه‌رایه‌تی خواستی گه‌له‌كه‌ی بكات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبونه‌وه‌ی لوتكه باسی له‌وه‌كردوه، ناوچه‌كه روبه‌ڕوی چه‌ندین ئاڵنگاریی ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هامه‌هه‌نگی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتاندا هه‌بێت و هه‌روه‌ها پێویستیشه هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن له‌پێناو ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی به‌غدا، جه‌ختیان له پاڵپشتی و پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و دوباره ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه.
ئه‌مڕۆ به‌به‌شداری 9 وڵات (فڕه‌نسا، سعودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، ئێران، ئه‌رده‌ن، كوه‌یت، میسر، توركیا) و هه‌ریه‌ك له رێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بی و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و رێكخراوی هاریكاری كه‌نداو له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدرا.










