نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی لووتكه‌ی به‌غدا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و پشتگیری خۆی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی ئاب، لووتكه‌ی به‌غدا وه‌ك فراوانترین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی نۆ وڵات له عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه پێدانی ڕۆڵه به عێراق پێوه‌ست به كێشه‌كانی ناوچه‌كه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، “پێشوازی له لووتكه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و هه‌وڵی سه‌رۆك وه‌زیران گرنگ ده‌نرخێنین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئومێد ده‌خوازێت ئه‌نجامی لووتكه‌كه خزمه‌تی سه‌قامگیریی عێراق بكات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ” لووتكه‌كه رۆڵی پێشڕه‌وی بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه و ماف و داخوازییه‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق بهێنێته دی”.
جێی ئاماژه‌یه، ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا له لووتكه‌كه به‌شداره و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ببێته‌وه.










