سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی قەداسەتی پاتریارك مارگۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز قەداسەتی پاتریارك مارگۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو “دانیال سڵیوا”ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوشكی خوالێخۆشبووتان شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.

مسعود بارزانی
٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢١