ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە زیاد بووە.
ئەمڕۆ شەممە 24-7-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە، کە لە نۆ وڵاتەوە شەش ملیۆن و 101 هەزار بەرمیل بووە.
زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی پێشووتر بۆ دوو هێندە و نیو زیاتر بووە.
هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:
– سێ ملیۆن و 611 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا
– 797 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک
– 480 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق
هەفتەی پێشتر 182 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو
– 359 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە
– 306 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا
– 195 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا
– 171 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر
– 144 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا
– 68 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرازیل










