تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 38  تووشبووی نوێی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و `ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 38 توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراو.
ته‌ندروستی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت، تائێستا 145توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و 131 کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن:27 توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و هەشت حاڵەتی گیان له‌ده‌ستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە.