وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بەشی یەکەمی چەکی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2021 دابەش دەکرێ.

وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسەر زاری نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاندووە: “چەکی پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2021 وەکوو بەشی یەکەمی چەکەکانیان گەیشتە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای پشووەکانی جەژنی قوربان دەست بەدابەشکردنی پارەکە دەکرێت بەسەر جووتیارە کاندا.

پارەکەش بەم شێوەی لای خوارەوەیە:

هەولێر: یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار
سلێمانی: دووملیار و 500 ملیۆن دینار
دهۆک: یەک ملیار دینار