نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: ئاگاداری هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، بۆبه‌رژه‌وه‌ندى گشتیى و به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له سهرپێچیهكانى سه‌ر تۆڕی كاره‌با، بڕیارماندا به قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆى ئۆتۆمبێلى په‌یژه هه‌ڵگر.
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راشیدهگهێنێت: جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه به نووسراوى فه‌رمی ڕێگه پێدراون له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باوه بۆ جێبه‌جێكردنی كارى فه‌رمی دیاریكراو له سنوورى چالاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕێككارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.










