پەرلەمانی کوردستان وادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری دەکات و سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکدا، داوا لە پەرلەمانتاران دەکات رۆژی سێشەممە 6-7-2021 بۆ کۆبوونەوەی ژمارە 17ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، لە پەرلەمان ئامادە بن.

دوا کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی 28-6-2021 بەڕێوە چوو و تێیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر، نزیکەی 16 کاتژمێر گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئابووریی هەرێمی کوردستان کرا.