پۆلیسی هەولێر دایک و باوکێک و کچێکی بە تۆمەتی دزینی جانتا و مۆبایلی ژنان، دەستگیر کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر، کە ئەمڕۆ هەینی 4-6-2021 بڵاوی کردووەتەوە، باوکێک بەناوی (ن. ع) و کچەکەی بە ناوی (ز. ن . ع.) و دایکی کچەکە بە ناوی (ب. ج. س) لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی رۆژهەڵات، دەستگیر کراون.
هەروەک پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو کچ و باوک و دایکە لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان جانتا و مۆبایلی ژنانیان دەدزی و دوای دەستگیرکردنیشیان، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.











