پەرلەمانی عێراق وادەیەک بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی وڵاتەکەی، دیاری دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە 31-5-2021، لێپرسینەوە لەگەڵ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی دەکات.
پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی بۆ عەلی عەللاوی ناردووە و تێیدا داوای لێکردووە لە رۆژی دیاریکراودا، لە پەرلەمان ئامادە بێت.
بەشێک لە پەرلەمانتاران و کوتلە سیاسییە عێراقییەکان پێیان وایە سیاسەتی وەزیری دارایی ”شکستخواردووە“ و پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێ و لەسەر کارەکەی لابدرێت.










