جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14ی مه‌خمور مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ راده‌گه‌ێنێت  كه‌ چوار بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت .

عه‌مید روكن ئیدریس خدر،جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14ی مه‌خمور سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ كوردستان تیڤی  راگه‌یاندووه‌ : مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان به‌رگری و پێشمه‌رگه‌ چوار بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ بریتییه‌ له‌ ..

 یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش .

دووه‌م:  پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌كانی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌.

 سێهه‌م: كردنه‌وه‌ی بازگه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا

چواره‌م: ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی فراوان.