نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش له‌سنوری كفری بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بڵاو كرده‌وه.
له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه:
به توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له سنووری کفری ده‌که‌م.
نێچیرڤان بارزانی راشیدهگهێنێت: سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه.










