محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به سه‌ردانێكی فه‌رمی خۆی و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه به‌غدا.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/4/2021، گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ڕای گه‌یاند، كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری گه‌ییشتوونه‌ته به‌غدا.
پێشتر میدیا ئێرانییەکان بڵاویان كردبووه‌وه، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (کوردستان 24)، دوای بەغدا، محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رای گەیاندووە: زەریف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، هەرێمی کوردستان و قەتەر کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکات.










