سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له په‌یامێكدا بۆ قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غدا ڕایگه‌یاند: زۆر خه‌مبارو نیگه‌ران بووین به‌بیستی ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌شارى به‌غدا، كه‌به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو برینداربوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان:
په‌یامێكی هاوخه‌می له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا:
به‌وپه‌ڕی خه‌م و دڵته‌نگییه‌وه هه‌واڵی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدامان بیست، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه، به‌بۆنه‌ی ئه‌و رووداوه ئازاربه‌خشه و به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده، كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین، له‌خودای گه‌وره داواكارین شیفای به‌په‌له‌ی برینداره‌كان بدات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
هه‌روه‌ك ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست، و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌ن پێشوازی له بریندارانی ئه‌و رووداوه بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
25ی نیسانی 2021










