وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری تهواوی وهزارهت و و فەرمانگەكان ئاگادار دهكاتهوه: بە زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری – بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکەن.
راشیدهگهیهنن: پێش ڕۆژی 1 ى 5 ى 2021، دەبێ تەرازووی پێداچوونەوە رادەست بکرێت و لە دواکەوتنی بەرپرسیاردەبن.
لهراگهیاندراوهكهدا كهواژووی وهزیری دارایی لهسهره وهاتووه: لەمەودوا پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکانتان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکرێت، لە ماوەی 10 رۆژدا لە کۆتایی هەموو مانگێک، بە پێچەوانەوە هەر فەرمانگەیەک لە کاتی دیاریکراو تەرازووی پێداچوونەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نەکات پێشینەی مانگانەی بۆ خەرج ناکرێت.











