كاتژمێر 5:30 ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 18 ى 4 ى 2021 ، له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاووڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی بریندارده‌بێت و ئۆتۆمبێلەكەشی سووتا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی برینداربووه ناوی فه‌یسه‌ل جه‌میل ئه‌حمه‌ده و دانیشتووی گوندی سۆریایی سەر بە ناحیەی بجیلە له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست ، ته‌مه‌نی 30 ساڵه و خێزانداره ، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە، لە گوندی سۆریایی نزیک بجیلەوە رووی لە سیدەکان کردووە.
هاووڵاتییه‌كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی هه‌ولێر كراوه.










