لە هێرشێكى ڕێكخراوى تیرۆرستی داعش لە گوندى “البو شهاب” لە پارێزگاى كەركوك، ئەندامێكى هێزە ئەمنيەكان كوژرا و سيانى تر بريندار بوون.
سەرچاوەيەكى ئەمنى ڕاگەياند، بەهۆى ئەو هێرشەی چەكدارانى داعش لە گوندى “البو شهاب” كرديانە سەر هێزە ئەمنيەكان، ئەندامێكى ئەو هێزانە كوژراوە و سيانى تريش بريندار بوون.
سەرچاوەكە باسى لەوەشكردووە، سەرەتا چەند هاوەنێك نران بە گوندەكەوە ئەوەش بۆ ئاسانكارى بۆ چەكدارانى داعش تا بچنە ناوەوە، دواى ئەوەش هێزە ئەمنيەكان ڕووبەڕوويان بوونەتەوە.










