بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، بۆرییه‌ شكاوه‌كه‌ى هێڵى سه‌ره‌كیی ئاوی ئیفراز سێى هه‌ولێر چاک كرایه‌وه‌.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: “لە دوای شکانی بۆرییەکە، توانیمان بەیانیی ئەمڕۆ بۆرییەکە چاک بکەینەوە، ئێستا سەرقاڵی داپۆشینی بۆرییەکەین، تا كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ، دەست بە پێدانی ئاو ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

باسى له‌وه‌ش كرد، لە ھەنگاوی یەکەمدا، تا نزیکەی كاتژمێر 5ى ئێواره‌ نیوەی گەڕەکەکان ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە، دواتر تا نزیكه‌ى كاتژمێر 12ى شه‌و، ئاو بە تەواوەتی دەگاتە ھەموو گەڕەکەکانى هه‌ولێر.

دوێنێ هه‌ینى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ كرابوو: “كاتژمێر 5ى به‌یانی، بۆریی هێڵی سەرەکیی وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ شکا، بە ناچاری وێستگەی ئیفرازی سێ وەستێندرا”.