هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی٣ی٢٠٢١، هێمن هەورامی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “ھاوڕێیانی بەڕێز و خۆشەویست دەمەوێ پێتان رابگەیەنم کە ئەمرۆ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو”.

هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: “باری تەندروستیم جێگیرە و بە ھیوای سەلامەتی ھەموو لایەکتان”.