ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ئایندە، کۆ دەبێتەوە.

بڕیار ئەمڕۆ شەممە 19-12-2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، دانیشتنێکی تایبەت ساز بکات.

لەو کۆبوونەوەیەدا، هەروەک نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنەکە رایگەیاندووە، تاوتوێی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، دەکرێت.

پەرلەمانتارانی عێراق بەردەوام داوا لە مستەفا کازمی دەکەن پرۆژەیاساکە بە زووترین کات بنێرێتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.