بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 19/12/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى شه‌ودا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 20/12/2020، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

 

Image may contain: sky and text

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text