دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوته‌بێژی پارتی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان شاندی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان خسته‌ڕوو.
له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان دۆستانه و ئه‌رێنی بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجی شاندی پارتی له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئاماده‌كاری بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له‌نێوان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان، كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و كیشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، پێویسته هه‌ماهه‌نگییه‌ك له نێوان ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسانیشدا گوته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له نێوان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان، پلانمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببینه‌وه.
H.B










