سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز کاک د. ئەرسەلان بایز:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی ئیبراهیم بایز)ی برای بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان










