سەلام حه‌سه‌ن ناسر
دیارە ئیستا جیهان بەقوناغیكی زور هەستیار و ترسناك دا تێدەپەڕێ بەهۆی (نەخوشی كۆرونا و لەدەستدانی ئابوری زۆری وڵاتان ) كە رەوشێكی مەترسیدارە بۆ بەدەستهینانەوەی ئابوری لەسەر حسابی یەكتر ، لەكاتیكدا وا تووشبووانی كۆرونا لە( 23) ملیۆن كەسی تێپەڕكرد و گیان لەدەست دانیش لە( 803 ) هەزار مرۆڤ زیاترە و رۆژ دوای رۆژ ژمارەكان بەرەو هەڵكشان دەچێت، ئابوری جیهانیش لە هەندێ وڵات بەرەو داڕمان دەچێت ، هەندێ وڵاتیش هەڕەشەی شەڕی نوئ دەكەن ، ئەگەر ئەو پەتای كورونا درێژەبخایەنێ پێم وایەجەنگی سێیەمی جیهانی دروست دەكات بەشێوازێكی تَر دور لەبەكار هینانی چەكی ئاسایی ، لەسەر سێ شت دەبێت ( سەركۆنەكردنی چین لەلان كومەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر پەتای كۆرونا – لەدەستدانی ئابوری زۆری وڵاتان بەهۆی ئەو نەخۆشیە- لاواز كردن و یان نەهێشتنی هەندێ رژێمی ئەم دەوروبەرە).

پێدەچێت ئەم نەخوشیە دەسكرد بووە و بۆ مەرامی ئابووری كرا بەڵام لەكۆتایی لەدەست دەرچوو ، وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش زەرەر مەندی یەكەم بوون لەو هاوكیشەیە، ئینجا وڵاتانی تری ئەوروپا ، بویە پێشبینی شەڕی بایەلۆجی دەكریت لە داهاتوودا زیاتر گرنگی پێ بدرێت و وڵاتان دژی یەكتر بەكاری بهێنن.

خاڵی تَر كە زۆر گرنگەلەم ساتەوەختەو بەهۆی پەتای كۆرونا وڵاتی ئیسرائیل بۆ مانّەوەی خوی بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا دژی نەیارانی بەكار بهێنیت بەحوكمی ئەوەی زۆربەی ئابوری جیهان لە دەست ئەوانە، كە بە هەلی دەزانن دژی (كۆماری ئیسلامی ئێران) كە دژی ئیسرائیلە ئابووری لاواز بكەن و وەك ئیستا دیارە هەر ناوەناوە كۆمەڵێك بڕیار و یاسای نۆی بەسەر دادەسەپێنن تومەنی ئیران ماوەی (40) ساڵیش دەبێت قەت وا دانەبەزیوەو بەرەو داڕمان بچیت ، لەلایەكی تریش روژانە هەردووكیان بەفڕۆكەی بێ فڕوكەوان و فڕۆكەی سەربازی پێگەكانی میلیشاكانی ئێران لە( سوریا و عیراق و یەمەن و لوبنان ) بۆردمان دەكەن ، بۆئەوەی ئێران لەرووی دەرەوە لاواز بكەن.

هەروەها لەعیراق گوشار زورر دەكرێت تاكو عیراق لەچنگی شێعەكان و ئێران دەربهێنن ، كەپێم وایە شێعەكانیش بەرامبەر ئەوە دەیان گرفت بۆ ئەمریكا و حكوومەتی عێراق درووست دەكەن تاكو عێراق لە هەڵوێستەكانی پاشگەز بێتەوە.

پێموایە لەماوەی ئەو ( 5 ) مانگەی دێت كۆمەڵیك رووداوی زۆر گەورە روودەدەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عیراق یش بەتایبەتی ، كەهەڵبژاردنی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش لەو ماوە ئەنجام دەدرێت ، رێكارو گۆڕانی زۆر لەگەڵ خوی دێنیت ،ئەوە لەكاتێك دایەكە روژهەڵاتی ناوەڕاست وەك بوڕكان دەكوڵیت ، و پاكتاوی حساباتی ئەو وڵاتانەلەو سنورانە جێبەجێ دەكرێت ، كە ئیسرائیل بو مانّەوەی خوی هەموو شت دەكات ، كە لە رێگای ئەمریكا و بەخۆشی وا دەكات كە ئێران نەبێتەخاوەن چەكی ناوكی ئەتومی كەدەترسێت زۆر لەم رووەوە، بۆیە رۆژانەپێگەكانی میلیشاكانی ئیران لە( سوریا و لوبنان و عیراق و یەمەن ) بۆردمان دەكات ، تاكو دارو دەستەكەی لاواز بن و بە ئارەزووی خۆی دێتە ناو قوڵایی خاكی ئەو وڵاتانە لەرووی ئاسمانی، لە بەرامبەریشدا ئێران دەیەوێ لایەنگرانی خۆی بەهێزتر بكات لەو وڵاتانەی ناوم هێنان تاكو مەترسیەكانی سەر خۆی دورتر بكات لەشەڕی روو بەروو دا.

هەروەها ئەمریكا بۆ هاوكاری ئیسرائیل ماوەماوە چەندین بڕیاری توند و ئابوری دژی ئێران دەردەكات تاكو لەرووی ئابووری ئێران لاواز بكات كە تاكو ئێستا توانیویەتی هەندێ لە ئامانجەكانی بپێكێ وەك داڕمانی تومەن كەماوەی (40) ساڵیش دەبێت تومەن وا دانەبەزیوە بەرامبەر بە دولاری ئەمریكی ، كە ئێران رۆژ بەرۆژ كۆت و زنجیری توندتر دەكرێت.

 هەروەها تەقینەوەی لوبنانیش (4ی8ی2020) پێم وایە یەكێكە لە یاریەكانی پاكتاوی پێوانەكان، كە زیاتر لە( 2750 ) تەن مادەی ( نیتراتی ئامۆنیوم ) ی پاشەكەوت كراو تەقێندرایەوە لە لوبنان ، كەكوژرانی زیاتر لە سەد و پەناجا كەس و برینداربوونی هەزارانی لێ كەوتەوە.

ئەوە لەكاتێكدا هات كە ئەو رۆژە دادگای لوبنان بڕیاری یەكجارەكی لەسەر كوژرانی ( رفیق حریری) دەردەكرد بۆ مەبەستی ئەوەی بڕیارەكە نەدرێت چونكە بڕیارەكە نێودەوڵەتی دەبوو ، لەم سەرو بەندەش سەرۆكی لوبنان بڕیاری دا كێ دەستی لەم تەقینەوەدا هەبێت هەر لایەن و كەس و پلەیەك بێت دەیدەینە دادگا و بەتوندترین شێوە دەبێ سزا ی خۆی وەگرێت.

 دیارە كە لوبنان هێشتاش زیاتر لەسەر فەڕنساپێوانە دەكرێ لەماوەیەكی چەند روژە 4 فڕۆكەی دەرمان و پێداویستی بۆ ناردن و خودی سەروك ماكرون یش هاتە شوێنی رووداوەكە، لێرە بۆمان دەردەكەوێت ئیسرائیل بەهەر شێوەیەك بێت رێگا نادات سنووری بكەویتە مەترسی بەتایبەتی دژی حیزبوڵڵا ئەوەی بتوانێ دەیكات.

جا پرسیار لێرە ئەوەیەكە هەڵبژاردنی ( ئەمریكا ) ئەمساڵ ئەنجام دەدرێ و ئەو گوڕانكاریانەی لەعیراق و رۆژهەڵاتیش دەبیندرێت ، عیراق بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی داوە، شیعەكان ناچنە بەر باری عێراق و كورد كێشەی مادەی 140 و جێبەجێنەكردنی دستور لەلایەن عیراق و لاواز كردنی ئێران لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیل دەدرێ، ئایا پێگەو سیاسیەتی كورد چی دەبێت ؟ چۆن خۆی بۆ ئامادەكردووە كە بە بڕوای من لەكاتی دەرچوونی ( جون بایدن ) بو ساڵی داهاتوو عیراق هەڵدەوەشینێتەوە و لەسەر سیغەی رێكەوتنی ( سایكس بیكو ) بەشیوەیەكی تر عیراق و سوریا دابەش بكەنەوە كەپێم وایە رێكەوتنی پێشوەختەش كراوە لە نێوان ( ئەمریكا و روسیا و ببریتانیا ) بۆ خواردنی كێكی عیراق و دابەشكردنی لە نیوان خویان دا و لە سوریاش لە نێوان ( ئەمریكا و روسیا ) بە كردنە دەرەوەی توركیا لەهاوكێشەكەو دروستكردنی دەوڵەتیكی لاوازی بێ ئابوری لە سوریا كە بەدەر بێت لە بەشار ئەسد، جا ئێمەی كورد لەكوێی ئەم هاوكێشانەین و ئەو گوڕانكاریە گەورانەی سنوورمان. بۆیە من پێم وایەلەم قوناغە دەبێ كورد زۆر زیرەكانەو هەستیارانە لەهاوكێشەكان بڕوانێ و خۆی بەهیج لایەكدا ساغ نەكاتەوە و پەلە نەكات بەلكو زۆر بەحەكیمانە كار بكات ، گومانم نیە سەروك بارزانی خوێندنەوەی ئەو رووداوانەی زۆر بەچاكی دیراسەكردوون ، و نێو ماڵی كورد رێك بخرێتەوەو ئەو مروڤەخاك فروشانەش پێویستە بە جورئەتەوە بێنە مەیدان و داوای لێبوردن لەمیللەتی كورد و و خودی سەروك بارزانی بكەن كە بزانن چ كاولكاریەكیان بەسەر كورد هینا لە 16/ ی ئۆكتۆبەر بە داوای لیبوردنیان لەوانەیەخەڵك لێان ببورێ و كورد پێویستی بەیەك هەڵوێستی هەیەلەقوناغی داهاتو تاكو بتوانین زۆربەی داخوازیەكان و ئاواتەكانی كورد بێنینەدی، ئەگەر لەم قوناغەدا هەمووشیان نەبێت كە دڵنیام گوڕانكاری كەورە بەڕیوەیە لەروژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
*ماموستای زانكۆ.