وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێرى رابردوودا (1463) حاڵەتى توشبوون و (83) گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

  لە راگەیەنراوى رۆژانەیدا وەزارەتى تەندروستى عێراق بڵاویکردەوە، (1463) کەسى دیکە توشى کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەى توشبووانى عێراق بۆ (25) هەزار و (717) حاڵەت بەرزبووەوە.

تەندروستى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ماوەى (24) کاتژمێرى رابردوودا (83) توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و کۆى ژمارەى ئەو کەسانەى تا ئێستا بەهۆى کۆرۆناوە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتە (856) کەس.

 لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستی عێراقدا هاتووە، تائێستا (11) هەزار و (333) توشبووى کۆرۆنا چاکبونەتەوە.