تائێستا لە باشووری کوردستان پێنج هونەرمەند تووشی کۆرۆنا بوون، کە سەرجەمیان دانیشتووی پارێزگای سلێمانین.
نیاز نووری، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه : “تائێستا پێنج هونەرمەند کە ئەکتەر و گۆرانیبێژن لە باشووری کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و سەرجەمیان خەڵکی شاری سلێمانین”.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئەو هونەرمەندانە، نیاز نووری گوتی: “تەندروستییان جێگیرە، تەنیا هونەرمەند عەتا چاوشین ژیانی لە مەترسیدا بوو، بەڵام دوای ئەوەی ژنێک پلازمای خوێنی پێبەخشی، ئەویش تەندروستی باش بووە”.
ئەو هونەرمەندانەی تووشی کۆرۆنا بوون:
1– عەتا چاوشین، گۆرانیبێژ.
2– ئازادی مەحموود تۆفیق، گۆرانیبێژ.
3– تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شانۆی سلێمانی.
4– نەرمین کاوانی، ئەکتەر.
5– یاسین قادر بەرزنجی، ئەکتەر.










