خهبات: هێمن ئاری:- هونەرمەند و گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بەناوی مەلەنگێ بڵاودەكاتەوە. مەلەنگێ دەبێتە دواین كاری هونەری عەزیز وەیسی كە لەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بەشێوازێكی نوێ بڵاویدەكاتەوە.گۆرانی مەلەنگێ،بەیەكێك لەو گۆرانییە كۆنانە دادەنرێت لەلایەن زۆرێك لەهونەرمەندانەوە بەچەند شێوەیەكی جیاواز گوتراونەتەوە.عەزیز وەیسی سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی ئەم گۆرانییە دەڵێت: كاری میوزیكی ئەم گۆرانییە فۆلكلۆرە، كاری ئەرێنجمێنت و میكس و ماستەرنیگی لەلایەن داڤید نیازییەوە بۆ ئەنحامدراوە، ناسر حەیدەریش كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.










