نووسەر و ئەدیب،‮ ‬نەژاد عەزیز سورمێ دوو بەرهەمی‮ ‬لە بواری‮ ‬هونەر و شیعر و رۆژنامەنووسی‮ ‬چاپ و بڵاوكردەوە‮. ‬كتێبەكانی‮ ‬پێكهاتوون لە‮ “‬دیدار لە بارەی‮ ‬شیعر و رۆژنامەنووسی‮” ‬و هەروەها كتێبی‮ “‬هونەری‮ ‬كۆلاژ،‮ ‬مێژوو‮. ‬تەكنیك‮. ‬ئەزموون‮”.‬
نەژاد عەزیز سورمێ،‮ ‬نووسەر و شاعێر،‮ ‬لە پێشەكی‮ ‬ئەو كتێبەیدا لە بارەی‮ ‬هونەری‮ ‬كۆلاژ،‮ ‬نووسیوویەتی‮ “‬هونەر لە خۆیدا بە ئەنگیزەی‮ ‬ئەو ویست و ئارەزووانە هاتووە،‮ ‬ئادەمزاد روانین و وردبوونەوە و پرسیارە سادە و ئاڵۆزەكانی‮ ‬پێ كردووە و خۆی‮ ‬پێ رازی‮ ‬كردوە‮. ‬ئەمە هەر لە دێری‮ ‬دێرەوە خولیای‮ ‬مرۆڤ بووە،‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬چاخە بەردینەكانەوە،‮ ‬كە رەنگە تەنانەت بە ئاستی‮ ‬لاسایی‮ ‬كردنەوەیش لە ئیستاتیكا و رەهەندەكانی‮ ‬نەگەیشتبن،‮ ‬بەڵكو پێویستی‮ ‬ئەوان سەردەمان رەنگڕێژیی‮ ‬بەها ئیستاتیكییەكانی‮ ‬كردووە،‮ ‬كە پاشان دوای‮ ‬دەیان و سەدان و هەزاران ساڵ،‮ ‬لێی‮ ‬كۆڵراوەتەوە و هەوڵی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬مەودای‮ ‬جوانی‮ ‬و پاڵنەرە ئەفسانەیی‮ ‬و خۆڕسكەكانی‮ ‬دراوە‮.‬
‮ ‬نموونەش بۆ هەردوو بەر،‮ ‬داهێنەر و بینەر لەو ساوە ون نەبووە،‮ ‬لە هونەری‮ ‬سەر دیواری‮ ‬ئەشكەوتانەوە‮ ‬ڕا تا دەگاتە شارستانیەتە ئۆریگناڵەكانی‮ ‬وێنەی‮ ‬شارستانەتی‮ ‬سۆمەر و دۆڵی‮ ‬نیل و دۆڵی‮ ‬سند‮..”.‬
كتێبی‮ “‬دیدار لە بارەی‮ ‬شیعر و رۆژنامەنووسی‮” ‬تایبەتە بە سەرجەم ئەو دیدار و سەرنجانەی‮ ‬نووسەر لە چەند ساڵی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوكراونەتەوە‮.‬
نووسەر لە بارەیەوە نووسیویەتی‮: “‬ئەوەی‮ ‬لە دووتوێی‮ ‬ئەم كتێبەدا كۆكراونەتەوە،‮ ‬چەند دیدارێكی‮ ‬رۆژنامەنووسین لە كاتی‮ ‬جیاجیادا،‮ ‬بە داوای‮ ‬ئەو رۆژنامە و گۆڤارانەی‮ ‬لە شوێنی‮ ‬خۆیاندا ئاماژە بە ژمار و رۆژی‮ ‬دەرچوونیان دراوە،‮ ‬لەگەڵم كراوون‮. ‬زادەی‮ ‬وەختی‮ ‬خۆیانن،‮ ‬كێرڤی‮ ‬بۆچوونەكانمن لەوەی‮ ‬پەیوەستن بەو مەسەلانەی‮ ‬لە پرسیارەكاندا وروژێنراون‮.‬