خهبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند غەفور عەبدولڵا لە ساڵی 1957لە سلیمانی لە دایكبووە خوێندنی سەرەتایی وناوەندی و ئامادەیی تەواوكردووە، دواتر چۆتە ناو دونیای هونەرەوە یەكەم كاری هونەریی لە ساڵی 1972 لە شانۆیی دولاوی سەر لێشێواو بەشداری كردووە لە دەرهێنانی غازی بامەرنی. هەروەها یەكەم كاری تەلەفزیونی تەمسیلیژیان بووە. لە دەرهێنانی جەلیل زەنگەنە بووە و زیاتر لە 70 كاری هونەری بەشداریی كردووە چ وەك دراماو شانۆو فیلم لە لەفیستیڤاڵەكانیش بەشداریی كردووە لە شاری تاران و ئەسفەهان و سەقز مەریوان لە وڵاتی ئێران، تاكو ئێستا خاوەنی3 خەڵاتی ئاڵتوونی وەرگرتووە لە فیستیڤاڵی ئەسفەهان لە ئێران و بەرێوەبەرێتی شانوی سلیمانی و خەڵاتی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی سلیمانی هەرسێكی خەڵاتی ئاڵتونی بوون.هەروەها هونەرمەند غەفورعەبدوللە تا ئێستا خاوەنی” دوو كتێبەبە ناوی بیبلۆگرافیایی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكان بیبلۆگرافیای یوبیلی زێڕینی كومەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد لیمانیم بووە. لە فیستیفاڵی وڵاتی كەنەدا بەشداریی كردووە.
لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوبەرایەتی شانوی سلێمانی وە بەرێوەبەری هونەری كۆمەڵەی هونەرەجوانەكان. هونەرمەند غەفور عەبدولڵا: بۆ خەبات گوتی: داوا لە خەڵكی كوردستان ئەكەم خۆیان لەم ڤایروسە كوشندەیە بپارێزن” كە هەموو جیهانی گرتۆتەوە دوور بن لە شوێنی قەڵەباڵغی پابەندی ڕێنمایە تەندروستیەكان بن چونكە خۆپاراستن چارەسەرە بۆ ئەم ڤایرۆسە. باسی لەكاری تازەی كرد بۆ خەبات گوتی: كارێكی تازەم هەیە لە خۆ ئامادە كردنین بۆ زنجیرە درامای كرێ چییەكان” كە لە چەند ڕۆژێكی كەمدا دەست ئەكرێ بە وێنە گرتن و ئەگەر نەخۆشی كۆرۆنا بهێڵێت ئامادەین.









