خەبات: نەبەز روستایی:- رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد كه شاری لیشبۆنه میوانداری ئه‌و یارییانه‌ی له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ماون ده‌كات، وه‌كو پاڵه‌وانێتییه‌كی بچووك له قۆناغی 8 تاكو قۆناغی كۆتایی.
بڕیاری كۆتایش له 17ی ئه‌م مانگه ده‌درێت” دوای ته‌واوبوونی خوله‌كانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌بێ هانده‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا، له‌دوای راوه‌ستانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا.. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی (ئیندیپێندت)ی به‌ریتانی باسی له‌وه كردووه كه ده‌كرێت یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌م وه‌رزه‌دا له ئه‌سته‌نبۆڵ بگوازرێته‌وه وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا، به‌هۆی مه‌تریس ره‌وشی توركیا له‌به‌ر ڤایرۆسی كرۆنا كه ئێستا زۆر به‌به‌ربڵاوی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه.










