سه‌لام عه‌بدوڵڵا
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا حه‌وتی حوزه‌یران له ساڵی 2017 دا به ده‌ستپێشخه‌ری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پشتیوانی زۆربه‌ی حیزبه كوردییه‌كانی هه‌رێم و جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی درا ، كه له 25/9/2017 به زۆرینه‌ی %92.7 ده‌نگی بۆ درا .
ئه‌گه‌رچی له پاش ئه‌و ده‌نگدانه دیموكراتی و شارستانیه ، كه ده‌بوو جیهانی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت وڵاتانی دیموكراتی و ئازادیخواز پشتگیری بكه‌ن كه‌چی ئه‌وانیش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرنسیپه دیموكراتیانه‌ی كه له وڵاتی خۆیان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن ، ئه‌وانیش چوونه ڕیزی وڵاتانی دراوسێ و عێراق و هه‌ڵوێستێكی نێگه‌تیڤانه‌یان ده‌رهه‌ق به‌م پڕۆسه‌یه دیموكراتییه وه‌رگرت و پێكه‌وه بوونه له‌مپه‌ڕێكی گه‌وره بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و خواسته دیموكراتییه‌ی كه گه‌لێك نزیك یه‌ك سه‌ده‌یه له كوردستانی باشوور خوێن و قوربانی له‌پێناودا ده‌دات .
هه‌رێمی كوردستان پاش كشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له دوای راپه‌ریی ساڵی 1991 به كردار توانی هه‌م هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و هه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌موو دام و ده‌ستگاكانی ده‌وڵه‌تێكی دێفاكتۆ له‌سه‌ر خاكی دێرینی خۆی دابمه‌زرێنێت كه ته‌نها دانپیادانانێكی نێوده‌وڵه‌تی پێویست بوو ده‌نا هه‌موو بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی تێدابوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ڕووخانی ڕژێمی دكتاتۆری له به‌غدا كورد ڕووی كرده به‌غدا به‌و هیوایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی فیدراڵی له عێراق دابمه‌زرێنێت كه كورد بتوانێت له سێبه‌ریدا به مافه ڕه‌واكانی بگات كه به داخه‌وه دوای چوارده ساڵ به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هیوا و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان خۆی نیشاندا ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و بڕیاره مێژووییه بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی درا كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی ده‌مێنێ و ڕۆژێك ده‌بێت كاری پێبكرێت و ئه‌و ئاواته‌ی بێته دی .










