وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 268 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا تۆمارکراوە و کۆی توشبووانی پەتاکە گەیشتە 12 هەزار و 388 کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەشت هەزار و 609 پشکنین ئەنجامدراوە، لەو رێژەیەش هەزار و 268 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا تۆمارکراوە کە 508 حاڵەتیان لە بەغدا بووە و لە بەسڕەش 121 حاڵەت تۆمارکراوە.