خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- فەرید هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ یانه‌ی كرۆزیرۆ جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ فلۆمینزی یانه‌كه‌ی پێشووی.

ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك كرد كاتێك رایگه‌یاند ئه‌و ماوه‌ی 600 كیلۆمه‌تر به‌ پایسكل ده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بچته‌ یانه‌ تازه‌كه‌وه‌.

فەریدی ته‌مه‌ن 36 ساڵ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی فلۆمینزی رێككه‌وتووه‌ یارییان بۆ بكات، سه‌ره‌تاش به‌لێخوڕینی پایسكل ده‌یه‌وێ كارێكی خێرخوازی بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات كه‌ بڕیاره‌ له‌ شاری بیلۆ هۆریزۆنتی به‌روه‌ ریۆدی جانیرۆ بكه‌وێته‌ رێ، فەرید ده‌ڵێت له‌م كاره‌مدا ده‌مه‌وێ خۆراكی پیویست بۆ چوار هه‌زار ماڵه‌ هه‌ژار ده‌سته‌به‌ر بكه‌م.