وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند کە گەنجێکی 22 ساڵانە.

دەقی راگەیێندراوەکەی تەندروستی:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن ٢٢ ساڵ قوتابی کۆلێژی پزیشكی نیشانەکانی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠