خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا میدالیا زێڕه‌كه‌ی جامی جیهانی 2018 به بڕی 72 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت.
ئه‌و میدالیایه له‌یه‌كێ له‌به‌ناوبانگترین سایته‌كانی تایبه‌ت به مه‌زاد نمایش كرا و دواجار ئه‌و میدالیا زێره‌ی مۆندیالی رووسیای 2018 به 72 هه‌زار دۆلار فرۆشرا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه كه ئه‌و یاریزانه كێیه میدالیا زێره‌كه‌ی خۆی قرۆشتووه.
له‌گه‌ڵ میدالیایه‌كه زانیاری له‌سه‌ر كات و شوینی وه‌رگرتنی دیاریكراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی ئاشكرانه‌كردووه بۆیه نرخه‌كه‌ی له 72 هه‌زار دۆلاری تێنه‌په‌راندووه، چونكه میدالیای زێڕی مۆندیاله‌كان هیچی له 150 هه‌زار دۆلار كه‌متر نه‌بووه كه فرۆشراون.










