خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- ئیرین لۆزانۆی خانمه وه‌زیری وه‌رزشی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه له‌وه‌رزی داهاتوودا ده‌توانین به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌ست به یارییه‌كانی لالیگا بكرێته‌وه.
لۆزانۆ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رایدۆی لاكوبی ئیسپانی گوتی: ئێستا ئیمه له هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌داین و ئێستاش به‌دوور نازانرێ ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر ده‌ست پیبكاته‌وه، هه‌روه‌ها گووتی: به‌نیازین رێگا به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بده‌ین له ئاماده‌بوون له‌ناو یاریگا و یارییه‌كان بگوازێته‌وه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی وه‌رزش ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌م په‌تایه ئه‌وه ده‌خوازێ رێوشوێنی پێویستی به‌رامبه‌ر بگریته‌به‌ر و ئێستاش به‌باشتر بوونی دۆخه‌كه هه‌مووان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ ناو یاریگا.










